١٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٣:٥٤
شەرمەزارکردنی هەوڵی ڕژێمی بەحرەین لەبەر بانگهێَشتی شێخ مەیسەم سەلمان

34 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بانگ کرانی شێخ مەیسەم سەلمان بەرپرسی چاوەدێری مافی مرۆڤی بەحرەین لەلایەن کاربەدەستانی ئالی خەلیفەی ناپەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفزیونی لولو  سەربە نەیارانی بەحرەینی،  ئەم ڕێکخراوەگەلە لە بەیاننامەکانیان دا ڕایانگەیاندووە  ئێمە  وەک ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سەرانسەری جیهان، سەپێندرانی بەرتەسکی بەدژی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە بەحرەین بە توندی ئیدانە دەکەین و داوای لابرانی هەموو تۆمەتەکان بە دژی شێخ مەیسەم سەلمان دەکەین .

شێخ مەیسەم  سەلمان لەبەر ئاشکرا کردنی بابەتەکانی بنپێکرانی مافی مرۆڤی ڕژێمی  بەحرەین،  لەلایەن کاربەدەستانی ئەم وڵاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە ولێپێچینەوە  بانگ کراوە.

ناوەندی یارمەتی قوربانیانی ئەشکەنجەش ڕایگەیاند: بانگ کردنی مامۆستایانی شیعە، توندڕەوی لە سیاسەتی سەرکوتکاری تایفەییە .

بنکەی مێرئاتی بەحرەین نووسی : ناوەندی یارمەتی قوربانیانی ئەشکەنجە  لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : بانگ کردنی مامۆستایانی شیعە و لێکۆڵینەوەو لێپێچینەوە لەوان لە لایەن کاربەدەستانی ئاسایشی، زێدەرەوی لە سەرکوت کردنی تایفەیی و سیاسییە.

ئەم ناوەندە وتیشی : پرسی پڕمەترسی تر سەبارەت بە هەوڵی پڕکێشانەی ڕژێمی بەحرەین بەدژی شیعەکان ئەمەیە کە کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی بینەری کوشت و بڕێکن کە دەوڵەتی بەحرەین گرتوویەتە بەر....

کۆتایی کورتە نامە/310